٤٤٧٤
✓ هەژار (1921 - 1991)
هەر کەس ساز و ڕووت هەر چی شک دەبا
جێژنان بۆ ئاغا دیارییەک دەبا
من کە دوعاگۆم دوعایە دیاریم
هەر ئەمەی تێدا حوجرەی هەژاریم
جێژنت پیرۆز بێ، پیرۆزە سایە
لە خودای بەرز و مەزنم تەمایە
تا دەفەی دەروێش دەبێتە فڕۆک
تا هەموو شاعیر دەبن ساز و کۆک
هەتا زەرگ و سیخ دەبێتە بڕنوو
تا ئاغا دەبن بێکیبر و خۆشخوو
تا کورد دەبنە یەک، هەموو دەخوێنن
خۆ لەژێر باری دیلی دەردێنن
تۆ هەر بمێنی بە ژیانی شیرین
تا هەزار «هەژار» لە سایەت بژین
+ بڵاو کرایەوە لە 2022/5/1 ـدا کاتژمێر 16:58 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس