٤٤٤٦
✓ ناری (1874 - 1943)
سوورەتی یاسین کە وەسفی حەزرەتی لەولا دەکا
ئەهلی دڵ مايل بە جيلوەی سوورەتی تاها دەکا
خاکی بەر دەرگاهی قەسری گەر بەسەردا کا گەدا
هەر نەفەس نەفرەت لە تاجی قەيسەر و دارا دەکا
ئاسمان وەک مشتەری، هەر دەم بە ميزانی وەفا
کەسبی هەر شامێ بەيادی دەوڵەتی ئەسرا دەکا
گەر تەسەوور کا مەسيحی تەختی عەرشی ئەعزەمی
تا ئەبەد تەرکی بەيانی ڕەفعەتی عيسا دەکا
نووری عيشقی تۆ لەسەر تووری دڵی مووسا مەگەر
دای لەسەر سينەی بە شەوقی دڵ يەدی بەيزا دەکا
بۆ خەليلان گەر نەسيمی گوڵشەنی لوتفت ببێ
ناری نەمروودی بە سەحنەی جَنَّت الماوا دەکا
تاقی کيسرا بۆ بە بەرقی نووری حوسنی شەق نەبێ
سەيلی حوکمی ناری فارس زايل و ڕيسوا دەکا
ئەی حەبيبی خاليقی عالەم، لە ئادەم تا بە تۆ
ئەنبيا يەک يەک بەيانی حەزرەتی والا دەکا
نێرگسی مەستی سياهت، عەينی مازاغ البصر
شەمعی بێسايەی وجوودت شەرحی كرّمنا دەکا
ئادەمی خاکی بەسەر زومرەی مەلەکدا بێگومان
تۆی سەبەب نازش بە ڕوتبەی علم الأسما دەکا
کاشفی والليلـی توڕرەی پەرچەمی شەبڕەنگی تۆ
ئافتابی تەلعەتت تەفسيری والضحى دەکا
ئايەتی ميعراجی پايەی قابەقەوسەينت عەجەب
وەسفی ئيعزازت لە تەختی نازی أو أدنى دەکا
عەکسی ئەلفی قامەتی ئەبرۆتە گەر نون و القلم
سيدقی مەوزوونی کەلامت کەشفی ما أوحى دەکا
باوجوودی پڕتەوی ميهری جەماڵی ئەنوەرت
کێ خەياڵی زيبی قەسر و سايەيی طوبى دەکا
سەلسەبيلی لوتفی تۆ بێشک لە عەرسەی مەحشەرا
توشنەلەب، قانع، لە بادەی جامی أعطينا دەکا
چی لە دەوڵەت کا، ئەسيری بەندی عيشقی ئەحمەدی
عيشقی مەحموودی بە عاشق کەسبی ئيستيغنا دەکا
«ناريا» وەسفی جەلالی حەزرەتی خيرالبشر
کەی بە سەد دەفتەر هەتا مەحشەر بەشەر ئينشا دەکا
ڤەژینبوکس