٤٤١١
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم (1963)
- شیعر: مەحوی (1836 - 1906)
بە نووری بادە کەشفی زوڵمەتی تەقوا نەکەم چ بکەم
بە شەمعێکی وەها چاری شەوێکی وا نەکەم چ بکەم
لە خەزنەی دڵمدا هەرچی هەیە هەر داغی سەودایە
دەسا ئەم نەقدە دەردی عیشقی پێ سەودا نەکەم چ بکەم
دەمێکە شاری پڕشۆری مەحەببەت مات و خامۆشە
بە قانوونی تەجەننون شۆڕشێ ئینشا نەکەم چ بکەم
لەسەر تۆم دوشمنە دنیا قەزییەم "مانع الجمع"ـە
کە تەرکی تۆ نەکەم تەرکی هەموو دنیا نەکەم چ بکەم
بەجێ ماوم لە یاران نابەجێ ماوم ئەجەل زوو بە
بە مردن لەم قسووری ژینە ئیستیعفا نەکەم چ بکەم
ئەوا لەیلا بە ڕۆژی حەشر ئەدا وادەی لیقا «مەحوی»
هەتا قامی قیامەت ئاھ و واوەیلا نەکەم چ بکەم
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/12/4 ـدا کاتژمێر 20:34 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|