✓ دەنگی کوردی

  • دەنگ: جوان حاجۆ (1957)
    شیعر: هێمن (1921 - 1986)

دەردی دووری دەردی دووری کوشتمی
دەردی وشیاری و سەبووری کوشتمی

یادی یاران و وڵاتم ڕۆژ و شەو
لێی حەرام کردم قەرار و خورد و خەو

خەمڕەوێنێک لێرە من ناکەم بەدی
چۆن پەنا بۆ مەی نەبەم، ساقی ئەدی

نابینم خاک و وڵات و شاری خۆم
نابینم ناسیاو و دۆست و یاری خۆم

ڕوو لە هەر لایە دەکەم نامۆیە بۆم
نابینم جێژوان و کەونەلانی خۆم

ڕوو لە هەر لایێ دەکەم بێگانەیە
ژین لەنێو بێگانەدا تەنگانەیە

شەو دەکێشم شەونخوونی و بێخەوی
ڕۆژ دەچێژم دەرد و داخی بێئەوی

Kurdish_Poetry