٤٣٦٤
✓ لوتفی (1905 - 1989)
دڵ لە داخی جەوری دونیا پڕ لە ئازار و غەمە
ئەشکی چاوانم بەخوڕ دێ هەر وەکوو سەیلی چەمە
سەیری ڕووی دونیا ئەکەم گەرچی لەلای عالەم ڕووناک
وەک تری گەر سەیر ئەکەی تۆ وا لە بەرچاوم تەمە
هەر بناڵم من بەدائیم قوڕ بەسەر خۆمدا بکەم
دەرحەقی بەختی بەد و یا تالعی ڕەش هەر کەمە
توولی عومرم ڕابوارد گشتی غەم و دەرد و خەفەت
هیچ سەرم خاڵی نەبوو لە موسیبەت و سەدەمە
لازمە ئەم جارە من سەر هەڵگرم بۆ خۆم بڕۆم
بەڵکوو ڕەحمێ کا خوداوەند هەر ئەوی جێی کەرەمە
نامەوێ لیباسی چاک و خواردن و تەعمی لەزیز
چونکە لەو ڕۆژەی کە بوومە بەرگی من هەر ماتەمە
گلەیی بۆ چی ئەکەی «لوتفی» لە تەقدیری خودا
شوکری زاتی حەق بکە بۆ دەردی دڵ وەک مەرهەمە
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/9/2 ـدا کاتژمێر 22:25 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|