٤٢١٠
✓ دەنگی کوردی
🔸 دەنگ: حەمە جەزا (1949 - 2010)
🔸 شیعر: قانێع (1898 - 1965)
بووکی ئازادیم ئەوێ خوێنم خەنەس بۆ دەست و پێ
ئەڵقە ئەڵقەی دەست و پێم وەک پڵپڵە و لەرزانەیە
گەر چی دوژمن وا ئەزانێ من بە دیلی لاڵ ئەبم
باش بزانێ کونجی زیندانم قوتابیخانەیە
گرتن و لێدان و کوشتن عامیلی ئازادییە
تۆپ و شەستیر و کەلەپچە لام وەکوو ئەفسانەیە
بیری ئازادیم لە زیندانا فراوانتر ئەبێ
قوڕ بەسەر ئەو دوژمنەی هیوای بە بەندیخانەیە
گەر بە ئازادی نەژیم مردن خەڵاتە بۆ لەشم
نۆکەری و سەردانەواندن کاری نامەردانەیە
چەکی شۆڕشگێڕی من نووسین و بیر و باوڕە
ڕاپەڕینە هەڵمەتە پڕنەعرەتەی کوردانەیە
«قانع»ـم ئەمڕۆ لە زیندانا بە ئازادی ئەژیم
سەدهەزار لەعنەت لەوەی وا نۆکەری بێگانەیە
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/2/16 ـدا کاتژمێر 23:9 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|