٤٠٩٩
✓ شاهۆ (1882 - 1971)
ئەی ڕۆحی ڕەوانم چە عەجەب خۆشسوخەنی تۆ
قەدنەیشەکەر و دولبەر و شیریندەهەنی تۆ
دەشکێنێ بەهای عەتری وڵات پەرچەمی خاوت
ئەی غالییەموو، موشکی خەتا و خوتەنی تۆ
کوڵمت وەکوو گوڵ وایە، لەبت سوور و بەڕەونەق
ئەی لێوی نیگار لەعل و عەقیقی یەمەنی تۆ
بەو ڕوومەتی مەحبووب و قەد و شێوە جوانەت
ڕوومەتقەمەر و مووکەمەر و گوڵزەقەنی تۆ
حەیرانە خەیاڵ و دڵی «شاهۆ» لە جوانیت
سوبحانە کە چەند نازک و ناسکبەدنی تۆ
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/11/15 ـدا کاتژمێر 21:53 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس