✓ پیرەمێرد (1867 - 1950)

زۆر باران بارێ دەغڵ ژەنگ دێنێ
ئاو زۆر مایەوە کرم هەڵدێنێ

هەر چی کە کۆن بوو بێتینە بۆشە
تەنها شەرابە تا کۆن بێ خۆشە

چاوی جوان ئەڵێن پیاڵەی شەرابە
مەزەی سەرمەستی دڵەی کەبابە

ئەویش کە کۆن بوو کەس لێی ناپرسێ
زەق ئەکاتەوە خەڵک لێی ئەترسێ

Kurdish_Poetry