٣٩٨٦
✓ ئەخۆل (1911 - 1988)
مەراقی وا لە دڵمایە هەتا قیامەت ئیتر بەسمە
لە حەشریشا منم داعی ئەویش شاهید ئیتر بەسمە
کە خوێنڕژاوی ناحەقم لە دونیای ڕوون و بەربادا
بە بەرگی سووری خوێنینم شەهیدێکم ئیتر بەسمە
بەڕاستی پێت ئەڵێم ئەی یار بکە باوەڕ تو بی قورئان
لە باتی خوێنی خۆم والله غوباری پێت ئیتر بەسمە
بە زاتی یاری بێچوون مەمکوژە توخوا بکە ڕەحمێ
ئەوەندە دێمە بەر قاپت لەوێ بم من ئیتر بەسمە
بە زۆری تێ مەگە قوربان کە هار و شێت و شەیدا بووم
لەبەر ئەو دەرکەیی تۆدا ئەگەر بمرم ئیتر بەسمە
لە قەبرا بم بە سەیوانا ئەگەر هات و ڕابوردی
لەپاش مردن ئەبم زیندوو ئەویش کەی تۆ ئیتر بەسمە
بە چاوپێکەوتنی ڕووی تۆ وەکوو شاهی سلێمانم
لەسەر تەختی ئەوم ساحێبنگینیشتم، ئیتر بەسمە
بە «ئەحمەد» تۆ بکە ڕەحمێ ئەلا ئەی شەمسی دەورانم
بە غەیری خواپەرستی تۆم گزنگت بووم ئیتر بەسمە
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/8/21 ـدا کاتژمێر 23:23 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|