٣٩٦٩
✓ شێرکۆ بێکەس
ئەی گیانی گیان!
لەسەر ماچی پەلکەگیایەک
لێوی جۆگەیەکیان بڕیم.
لەسەر فڕینی شیعرێکم
هەوریان بە داو بۆ نامەوە.
لەسەر نەڕەی شەپۆلێکم
تاڤگەیەکیان خنکاندم.
لەسەر حیلەی لووتکەیەکم
بنارەکانیان لە مێخ دام.
ئەی گیانی گیان!
گۆمێ شێت بوو وەختێ لە مانگیان دابڕی.
مانگیش شێت بوو وەختێ لە هەوریان دابڕی.
هەوریش شێت بوو وەختێ لە شاخیان دابڕی.
شاخیش شێت بوو وەختێ لە بەفریان دابڕی.
بەفریش شێت بوو وەختێ لە عەردیان دابڕی.
عەردیش شێت بوو وەختێ لە خەڵکیان دابڕی.
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/8/3 ـدا کاتژمێر 23:43 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|