٣٩٣٠
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم
- شیعر: ناری
موددەتێکە من گرفتارم بەدەس سەوداتەوە
بووم بە داوی چینی زوڵف و پەرچەمی تاتاتەوە
مەنعی قوللابی موژەی ناکەم لە ڕاکێشانی دڵ
بۆ ئەسیری چاوی مەستی پڕخەوی ئەیباتەوە
گەر دەپرسی حاڵی پەروانەی دڵم دوور بێ لە ڕووت
وا لە سۆزشدا لە سایەی شەوچرای گۆناتەوە
چاوی خوێنخواری بە خوێنم فێرە، وەک لێوی بە مەی
لێی گەڕێن ئێوە و خودا ئەو شۆخە با بیخواتەوە
شاهی چاوت موڵکی سەبر و تاقەتی بردم بەزۆر
مەسحەفی ڕووی تۆ بە گژیا چێ ئەگەر نەمداتەوە
مێشی خاڵت نافڕێ، بەس باوەشێنی کە بە ناز
چونکە پابەندە بە شەهدی ڕوومەتی زێباتەوە
لەبشەکەر فەرموو بە زوڵفت باوەشێنی با نەکات
مێشی ڕۆحم گەر بنیشێتۆ بە قەندی چاتەوە
+ بڵاو کرایەوە لە 2020/7/7 ـدا کاتژمێر 23:52 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|