٣٦٤٨
✓ کاکە فەلاح
کۆڕی شەڕێکی کۆن بوو ئەوەی دیم
جا لەسەر پشتی ئەسپم دابەزیم
هیچم نەئەدی لە گیا بەو لاوە
شەپۆلی ئەدا گیاش بەدەم باوە
چەن پەڵەهەورێ بە ئاسمانەوە
بێترسوپەروا ئەسووڕانەوە
گەڵای ئاڵتوونیش وا لێرە و لەوێ
زۆر بەداخەوە ئەڕژێ، ئەکەوێ
پڕزووڵەی لاشەی کوژراو بەجێماو
لەگەڵ کەللەی سەر، لەگەڵ چاڵی چاو
ئەویان پێخۆر بوو بۆ میروولەکان
ئەم جێسەیرانگا و ڕاوی کرمەکان
بیرم کردەوە لە حاڵی بەشەر
کە بۆ سەرگەرم و سوورن لەسەر شەڕ
جا یەک هەناسەی گەرمم بەبا دا
مەینەتی گێژی دام لەناو بادا
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/10/16 ـدا کاتژمێر 22:51 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس