✓ ئەحسەن موفتی

دڵ و گیانم لەسەر ڕێتە بەدەوری تۆ وەکوو پەروا
بەدڵخۆشی، بەخۆبەخشی، لە خزمەتدا دەبێ هەروا

سەرێکە و من لەپێناوی ئەوینی دولبەرا بەخشیم
کە هەرگیز نایەمە دواوە، هەتا گیانم لە لەش دەڕوا

ئەوەی سەردارە هەر وایە دەبێ سەر وەک سەری ڕم بێ
لە پێشەنگی سەرانا بێ، بژی بمرێ لەسەر بڕوا

سەری «ئەحسەن» لەنێو شەوق و ئەوینیدا بەجێ ماوە
بەڵێنی داوە تا سەر بێ، لە ڕێی عەشقی ئەوا بڕوا

Kurdish_Poetry