٣٤٧٧
✓ کەماڵی
وەختی وەسڵی ئەو پەریزادە وەها بێحاڵ ئەبم
هەروەکوو فێدار ئەگەر بێ و گفتوگۆ کەم لاڵ ئەبم
گیانی شیرینم ئەکەم قوربانی ئەو شۆخە کەچی
هێندە بەدبەختم هەتاکوو بێم لەلای هەر تاڵ ئەبم
یار وتی پێم خامی عەرزم کرد لە بۆتەی عەشقتا
شەرتە جانا خۆم بتاوێنم هەتاکوو قاڵ ئەبم
بێوەفایە گوڵ هەموو دوو هەفتە ڕووی خۆی دەرئەخا
من لەمەولا عاشق و مەجبووری دڕکوداڵ ئەبم
نەوجەوانان هێندە ئولفەتیان بە من داوە «کەمال»
سەیری کە بەم پیرییە هەر تاکوو بێم منداڵ ئەبم
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/5/29 ـدا کاتژمێر 23:48 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس