٣٣٦٧
✓ مەحوی
لە مەیخانە خودا گەر ئێمە دەرچین
بە کێ بەین ئیلتیجا بۆ کێهە دەرچین
کە ئێمە چوونە جەننەتمان بە تۆ دا
لە ئێمە لا دە زاهید ئێمە هەر چین
خەت و زوڵفی بە یەکدا دێ لەسەر ڕوو
مەگەر زەنگ و خەتا شەڕیە لەسەر چین
لە باوەشما دەدا مەوج ئەشکی حەسرەت
کەمەرتی گرتە باوەش تا کەمەرچین
ئەوەندە تەنگ و ناخۆشە لە دنیا
خۆشە دەرچوون ئەگەرچی بۆ سەقەر چین
سەرت پێ لازمە مەیبازە «مەحوی»
دەبێ دولبەر کە هات ئێمە بە سەر چین
مەحاڵاتە لە بەندی زوڵفی دەرچوون
چەها چینە چەها چینە لەسەر چین
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/3/17 ـدا کاتژمێر 21:58 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس