٣٣٣٢
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: ماملێ
- شیعر: وەفایی
گوڵەکەم دەڵێن ئەوا دێ هەموو وەختێ چاوەچاوم
ئەی خودا تۆ بڵێی وەها بێ بێتەوە ڕووناکی چاوم
سەبەبی زولفی شێواوە حوسنی ڕوو مەدەدی پێ داوە
من کە وا ڕۆژم بۆتە شەو کە بە ڕۆژی ڕەش داماوم
تا بزانن تۆ گوڵزاری ڕوستەیی سەری جۆباری
بەخەندە هاتی بەخێر بێی قەدەمت سەر هەردوو چاوم
خوێنی من بە گەردنی زولفت بە ئیشارەی چاوەکانت
من ئەگەر شکاوە پشتم من ئەگەر جگەربڕاوم
ئەی شەماڵ، ئەی شیفای نەساغان وەرە تۆ بێ و خاڵی ڕووی یار
بە گوڵ و وەنەوشەی باغان بگەیێنە دوعا و سڵاوم
حەقە کە وەکوو «وەفایی» شێت و شەیدا و سەودایی
مەلەکان خۆیان نیشان دام پەرییان دەستیان لێ داوم
+ بڵاو کرایەوە لە 2019/2/18 ـدا کاتژمێر 22:39 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|