✓ ناسر حیسامی

وەنەوشەی لارەمل، قاچی تەزیوە
تەزووی کوێستانی قەت ئاوا نەدیوە

لەگەڵ شەوبا سەمای گەرمە بەڕوودار
گەلێک جاران گەڵای لێ هەڵوەریوە

✓ پۆڵا نانەوازادە

بە با و بۆران و تەرزەی لای بەهارێ
تەزووی کوێستان و شەختەی سەر هەوارێ

نەوەستاوە دڵی ئەم تاقەدارە
لە لێدانێ بەرەو دیداری یارێ

✓ هەوراز مەریوان

لە با و بۆران ئەمن هەروا بەپێوەم
بەناو دارم بەڵام عاشق بە ئێوەم

بەزاهیر پێم لەنێۆ عەرزا چەقیوە
بەدڵ ئەمما بەرەو لاتان بەڕێوەم

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry