٣٠٠٨
✓ ئەحسەن موفتی
چوارچرا و عەفرین و کەرکووک تا ئەبەد ئامادەیە
هەر وەکوو ئامەد بەجارێ لەو کەسە نەفرین ئەکا
وا کە خاکی ئەم وڵاتەی خستە بازاڕی هەڕاج
وەک هەڵەبجە ئەمڕۆ سەیری شارەکەی عەفرین ئەکا
خاکی کوردستان بەجارێ دەستی خائین تێکی دا
پشت بە تورک و حەشد و دوژمن حوکمی تا حەمرین ئەکا
ڕەببی ڕووی ڕەش بێ نەیاری ئەم گەلە بێ بەختەیە
وا بە هەر ناوێ بگونجێ ئەم گەلە بێدین ئەکا
«ئەحسەن»ـە تا ماوە ژینی لەو کەسە نەفرەت دەکا
ئەسپی شۆخی ئەم وڵاتەم بۆ نەیاری زین ئەکا
+ بڵاو کرایەوە لە 2018/3/18 ـدا کاتژمێر 22:34 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس