✓ مەحوی

بە زیکر و فیکری شیمەی موستەفا وەقتت موسەففا کە
کە باسی ئەو سەفابەخشە، تەرەبخێزە، دوڕئەفشانە

لە زیکری ئەو دەجۆشێ ڕەئفەت و ڕەحمەت دەبارێ هەم
"رءُوفُ" هەم "رحیمُ" وەسفی ئەو وەک وەسفی ڕەحمانە

لەگەڵ مەحزی خەیاڵی، دڵ بەجارێ بۆتە کێوی توور
لەکن وەسفی جەماڵی، لێوی واسیف گوڵبەدامانە

جەلال و شەوکەتی، ئەستۆشکێنی سەرکەشانی عەسر
جەمال و تەلعەتی، جەوهەرگودازی زوڵمەتستانە

هەتا هەوری بەهاری غازەکاری گوڵشەنە ئیشی
هەتا بولبول لەسەر گوڵ نەغمەخوان و ناڵەسەنجانە

بڵێن ئینس و مەلەک پڕ بەم زەمین و ئاسمانانە

"و صلی الله علی" ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
کە دەرکی غەوری ناکا "غیرُ علم الله سبحانه"

© WWW.Telegram.Me/Kurdish_Poetry