٢٨١٨
✓ کاکەی فەلاح
خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئەم نیشتمانەم خۆش ئەوێ
تا لێدانی دڵ ئەسرەوێ
هیچ لە بەرچاوم ناکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم
ئا ئەم هەوا و ئاو و گڵە
بۆ ژیانم خوێنی دڵە
دڵ کە بلبلی سەرچڵە
شەیدایە بۆ ڕووی ئەو گوڵە
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم
کوردستانە خۆشەویستم
هەتا ماوم ئەیپەرستم
هاوار ئەکا هۆش و هەستم
بە جوانی دیمەنی مەستم
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم
دڵم ئەڵێ، وەک زمانم
خۆشم ئەوێ کوردستانم
خۆشەویستی نیشتمانم
بۆتە سەرلەوحەی ئیمانم
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم
خۆشم ئەوێ، خۆشم ئەوێ
ئاواتەخوازم سەرکەوێ
ناوی لە ناوا دەرکەوێ
گەشە و ڕووناکی بەرکەوێ
خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
کانگای هیوا و ئاواتەکەم
+ بڵاو کرایەوە لە 2017/11/17 ـدا کاتژمێر 22:58 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس