٢٣٠١
✓ پەشێو
چەند حەز دەکەم
منی کوردیش
ئادەمزادێکی سەربەست بم
بە چەلین و کەوشی کوردی
لە چیاکانی فەلەستیندا چەکبەدەست بم
هێرش بەرم
بۆ سەر ئەو بووکەشووشانەی
بۆ سەر ئەو داڵەتووشانەی
گۆشتی کۆرپەی ساوا دەخۆن
مزگەوتەکان
کلێسەکان
بە خوێن دەشۆن
چەن حەز دەکەم بژیێنمەوە
داستانەکەی [سەلاحەددین]
دیسان وەکوو بوومەلەرزە
ڕاچڵەکێنم دڵی زەمین
تاو بسێنم وەک فەرتەنە
لەسەر لێوی خاچپەرەستان
ڕیشەکێش کەم زردەخەنە
بەڵام چ بکەم
خۆشم ئەمرۆ وا دەستبەستەم
داگیرکەران لە چوار لاوە
ناهێڵن بجووڵێ جەستەم
+ بڵاو کرایەوە لە 2016/12/22 ـدا کاتژمێر 21:25 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس