١٩٨٢
✓ پیرەمێرد
کە پارەت پێ بوو دایم بەڕێزیت
هەمیشە دڵخۆش و خاوەنهێزیت
بڕۆی بۆ هەر کوێ ئیشت ئاسانە
ناشرینیش بیت پێت ئەڵێن جوانە
دڵی کێت بوێت داگیری ئەکەیت
هەر چییەک بڵێی ئەڵێن ئەمر ئەکەیت
بەڵام کە نەتبوو هیچ کەس ناتناسێت
چەنێک بەڕێز بی زەربی سفر ئەکرێیت
+ بڵاو کرایەوە لە 2016/6/28 ـدا کاتژمێر 1:1 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس