٤٦٨١
✓ نالی (1800 - 1877)
کە وا زەڕتایی یەکتایی دەڵێی خورشیدی ئافاقە
مەڵێ خورشیدی ئافاقە، بڵێ میهرێ کە وا تاقە
ڕەیاحینپەرچەم و لالەکولاهـ و یاسەمەنتوڕڕە
بەنەفشەخاڵ و نەرگسچاو و گوڵزار و سەمەنساقە
بنازم دلبەری خۆم چەندە پڕوەسف و چ بێعەیبە
بە چاو مەست و بە دڵ هوشیار بە ئەبرۆ جووت و هەم تاقە
نەوای ئاهەنگی قَدْ قامَتْ تەریقی جەمعی زوههادە
قەد و قامت بە لەهجەی ڕاستی تووبایی عوششاقە
بە زوڵفی تۆیە وابەستە لە من دڵ گەر پەرێشانە
بە ئەبرۆی تۆیە پەیوەستە ئەگەر تاقەت لە من تاقە
بە نەهری کەوسەر و شیر و عەسەل چەند تینووە سۆفی
لەبی «نالی» دووچەندان بۆ لەبانی لەعلی موشتاقە
+ بڵاو کرایەوە لە 2025/7/11 ـدا کاتژمێر 15:52 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|