٤٦٧٠
✓ هێمن (1921 - 1986)
ئەوا هات مانگی خۆشی خاکەلێوە
نەما سەرما و بووران و کڕێوە
پەڵەک ڕەش کەوتە کوێستانی وڵاتمان
بە با و باران و لەنگێزە و شڵێوە
لە کێو و کەژ گیا وو گژ بەبارە
ئیتر دەرچوو مەڕوماڵات لە لێوە
لە لێوی جۆگەلە مێلاقە ئەوڕۆ
لە گوین سەربازی سوور وێستا بە پێوە
نەوەک کاکۆڵی یارم بەڵکە سونبول
وەکوو ژاپۆن و ئەڵمانی پەشێوە
نە هەر دێوانە بۆ سەیر و تەماشا
ئەوێستا عاقڵ و زاناش لە کێوە
تەماشای مامی جووتێر کە لە دەشتا
بە دڵگەرمی خەریکی وەرد و شێوە
بەهارە گوڵ سەری هێنا دەرێ تۆش
هەڵستە کوردە چیدی سەر مەنێوە
+ بڵاو کرایەوە لە 2025/7/11 ـدا کاتژمێر 15:37 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|