٤٦٥٩
✓ سابیری (1881 - 1944)
عاشقان مەدهۆشی تەئسیری خەیاڵی حوسن و خاڵ
فارغ البالن لە تەئسیراتی ئافات و مەلال
عاشقان مەستی موتاڵای دەفتەری سونعی خودان
عاقڵان غەرقی جەماڵ و سوورەت و مەغرووری ماڵ
عاشقان بیمار و دووری یار و بێسەبر و قەرار
عاقڵان جوملە سەحیحولجیسم و مەسرووری ویسال
«سابیری» بێ خۆت بناسە عەقڵ و عەشقت کامەیە
عاشقێکی ترسنۆک و عاقڵی بێحاڵ و ماڵ
+ بڵاو کرایەوە لە 2025/1/17 ـدا کاتژمێر 21:11 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|