٤٦٥٣
✓ نالی (1800 - 1877)
قوربان مەحاڵە پێکەوە بن سەبر و ئیشتیاق
خاریج لە نەسسی ئایەیە تەکلیفی لا يطاق
مەعنایی نوور و زوڵمەت و نەشری حەیات و مەوت
بوو، ڕوو و زوڵف و ڕۆژی ویسال و شەوی فیراق
ئیزهاری ئیددیعایی تەسەببور لە وەسڵی تۆ
یا مەکرە، یا دەسیسەیە، یا کیزبە، یا نیفاق
بۆ تۆ کە بیکر و تازە، وەکوو حۆری جەننەتی
قەیدی چییە عەجووزەیی دونیا بدەم تەڵاق
شیرینی و لە تاڵی و ترشیی عیتابی ڕووت
خاڵت لەسەر جەبین بووەتە دانەیی سماق
سۆفی لە فەقر و فاقە وەکوو فاقە فاقی دا
تەسبێحی دام و دانەیە، ڕیشی دوو فاقی فاق
ئەی میهری میهرەبان وەرە سەر بامی بامیداد
دا مەهڕووان ببن بە هیلالی شەوی میحاق
«نالی» کە سەدری مەسنەدی تەمکینی تەکیە بوو
بۆ تۆ بووە بە دەربەدەری کووچە و سوقاق
+ بڵاو کرایەوە لە 2024/12/6 ـدا کاتژمێر 16:11 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|