٤٦٥٠
✓ سەیید کامیل ئیمامی (1903 - 1989)
تکتکەی بارانی پاییز وەک تکەی چاوی منە
کاتی هەڵقرچاوی باغ وەک جەرگی برژاوی منە
هەر خڕ و شیوێ تەماشا کەی، خڕی پڕ بوو لە ئاو
هەڵدەچۆڕێ لێڵ و لیخن، چەشنی زووخاوی منە
هەورە، بایە، بەفرە، بارانە، تەمە، سەر کێوەکان
هەر دەمەی جۆرێکە، هەر وەک حاڵی شێواوی منە
ئەمن و بەفری سەر چیاکان پێکەوە دەتوێینەوە
کاکە ئەم زستانە بەفریش عومری فەوتاوی منە
ئەی خودا بۆ چیمە تازە ژینی هێندە تاڵ و توون
دوو برا بووین، بازی دا ئەو، نۆرەهەنگاوی منە
+ بڵاو کرایەوە لە 2024/11/15 ـدا کاتژمێر 8:3 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|