✓ عەونی (1914 - 1992)

ئەم چیهرەگوڵە سەرەوەقەدەی لالەجەمالە
چاوبازە کەمەرمامزە شیرینخەت و خاڵە

زولفی شەوە، مەستی خەوە، لەنجەی کەوە یارم
چاوئەختەرە، ڕووی بەدرە، برۆی عەینی هیلالە

بۆ غارەتی سەر چین و خەتا کافییە قوربان
جەیشی سەری زولفی لەگەڵ ئەم عەسکەری خاڵە

باوەڕ بکە هەرچەند بگریێم من لە فیراقت
خوێنێ جگەرم جارییە هەر شەو لە مەجالە

سۆزیدە نەبێ قەلبێ لەناو ئاگری عەشقا
ئەم جیسمە لە ڕۆح خالییە وەک شووشە بەتاڵە

خوێنڕێژە برۆت شێوەی جەللادییە چاوت
حاشا چ دەکەی تیری موژەت شاهیدی حاڵە

مەنعی مەکە «عەونی» کە دەمێک بێتە حزوورت
پەروانەیی ڕووی تۆیە کە موشتاقی ویساڵە

Kurdish_Poetry