✓ موخلیس (1910 - 1985)

کەی دەگا دەستم بە باڵای بەرزی یاری شەنگوشۆخ
دەفعەیێ لەو باغە نەمدیوە هەنار و سێو و خۆخ

هەر کەسێکی بوو بە عاشق یاری دڵنەرمی نەبی
عومری گەنجی و عومری پیری هەر دبێتە ئاخ و ئۆخ

دەستی خۆم دانا لەسەر ڕووم، لێوی خۆم جووڵاندەوە
زاڵمەی سوور هەڵگەڕا ئەبرۆی بزاوتن یانی یۆخ

بەزمە ئەوشۆ وا مەکە زایەع ببیتن هاتنم
ڕووحەکەم بۆ تۆ بێ بەس مەنعم مەکە بتێیمە ڕۆخ

«موخلیسا» دانیشە تازە تۆ دزیت پێ ناکرێ
باغەوان دائیم بەهۆش، تۆش پیر و ساحێب کۆخەکۆخ

Kurdish_Poetry