٤٥٨٠
✓ حاجی قادری کۆیی (1816 - 1897)
گەر خەڵقی جیهان یەکسەرە فەریادڕەسم بێ
وەڵڵاهی مەپوندار بەغەیری تۆ کەسم بێ
وا سۆزی دڵم ئاگری بەرداوەتە جەرگم
تۆقیوە هەناسەش نەفەسێک هەمنەفەسم بێ
مورغی سەحەرم باڵوپەڕی وەحشەتی ڕێگەی
هەستان و فڕینم یەکە چەرخیش قەفەسم بێ
نادەم بە هەموو موڵکی سولەیمانی زەمانە
لەم عالەمە ڕووتی چییە هەر گا هەوەسم بێ
هەر شەو بە دزی نەغمە لەسەر سیدرە دەکێشم
با سابیت و سەییارەیی گەردوون عەسەسم بێ
«حاجی» کە نیگارم سەفەری کرد و نەمردم
عەیبم مەکە وەک هاتەوە ئەم شەرمە بەسم بێ
+ بڵاو کرایەوە لە 2023/6/12 ـدا کاتژمێر 22:15 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|