✓ خادیم (1895 - 1953)

ئەسیرە دڵ لە پێچوتابی توڕڕەی داوی گیسوودا
وەکوو مەجنوون گرفتارە لە حەڵقەی سیلسیلەی موودا

ڕمووزئامووزە عیشقت بۆ دڵی تووتیسیفەت جانا
لە وەختێکا کە خۆی دیوە لەناو ئاوێنەیی ڕوودا

لە ئاغووشی کەمانە تیری موژگانی لەبۆ سینەم
لە وەختی خۆی بە غەمزە و نازەوە دەبەی لە ئەبروودا

کە هەڵسا قامەتی بەرزی، لە ئاواتا دڵم لەرزی
پەرێشان زولفی سەدتەرزی بەسەر یەک موو بەسەر موودا

لە خاڵی روومەتت ئەمڕۆ تەعەجوبماو و حەیرانم
کە شاهی حوسنی تو بوو کیشوەری ڕۆمی بە هیندوو دا

لە عەتری توڕڕەیی تۆ بوو سەبا ئەیبرد بە هەر لاوە
کە بردی بۆ خەتا عەتری بە تافەت مێشکی ئاهوودا

وەکوو ڕێوی ئەسیری دەستی شێری عیشقە خادیم
وەکوو بازی لە غەفڵەت چەنگی خوێنینی لە تێهوودا

Kurdish_Poetry