٤٥٤٣
✓ ئەخۆل (1911 - 1988)
ئەوا ئاوا بوو ڕۆژی من ئیتر ژینم لە دنیا چی
لە هاتوچۆ و لە گیان و لە ناڵەی سوبح و شامم چی
کە کردم دیققەتی ئەبرۆی کەمان و تیری حازر بوو
بە تیرێ سینەمی کون کرد لە ئامان و دەخیلم چی
ئەوا کوشتوومی ئەو ماوە کەچی پێشم ئەڵێ ئەبلە
ئەوا ڕۆییم لە بەرچاوت لەپاش من عەیش و نۆشت چی
کە تۆ کوشتوومت قەدعەرعەر وە خوێنم تاقەماچێکە
بدە ببڕێتەوە ئاخر مەڵێ هەوڵ و کۆششت چی
شەهیدم من کەساسم من لە دنیای ڕوون بەریم ئینجا
کە من کوژراوی یارم بم لە جەوابی ڕەقیبم چی
ئەوا بەختم حەواڵەت کرد مەدەد یا ئەحمەدی کاکی
سەگی بەر قاپی تۆ بم من لە چوونی لای تەبیبم چی
وەرە قابیز بکێشە ڕۆحی «ئەحمەد» با نەجاتی بێ
لە ڕۆژێ سەد کەڕەت کوشتن لە تۆ زیاتر پەناهم چی
+ بڵاو کرایەوە لە 2023/1/18 ـدا کاتژمێر 19:47 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|