✓ ئەحمەد موختار جاف (1896 - 1935)

لەگەڵ دڵ شەرتی من وایە هەتا ڕۆژێ حەیاتم بێ
بەشی ئەو دەرد و غەم بێت و منیش ماتەم خەڵاتم بێ

بە تەختی قەیسەر و کەیخەسرەوی نادەم ئەگەر دولبەر
قبووڵم کا بە بەندەی خۆی لە جێی مووچە و بەراتم بێ

ئەگەر ماچی دەمی ڕۆژێ خوا بیکا بە قیسمەت بێ
بە زەهرم بێ ئەگەر من ئارەزووی نوقڵ و نەباتم بێ

وتم ئەی بت لەلام پەشمن هەموو ئایین و دینێ من
بە یادت ڕەنگە مەیلی پەیڕەوی عوززا و لاتم بێ

 

Kurdish_Poetry