✓ مەولەوی (1806 - 1882)

ئازیز وەس بووزەم نە گێجاو خەم
وەس چون بینایی پەنهانبەر نە چەم

خۆشەویست! وەکوو چۆن بینایی لەناو چاودا نابینرێت تۆش بە خۆشاردنەوە و نەبینینت غەرقی گێژاوی خەم و خەفەتم بکە.

وەختێ جە وەسڵیچ هەر دڵم ڕێش بۆ
مشیۆ وەسڵ و فەسڵ فەرقشان چێش بۆ

ئەگەر لە کاتی وەسڵ و بەیەکگەیشتنیشدا هەر دڵم ناڕەحەت بێت و نەتوانم بتبینم ئیتر فەرق و جیاوازیی وەسڵ و دووری ئەبێت چی بێت؟

Kurdish_Poetry