٤٤٨٧
✓ حەمدی (1876 - 1936)
لەگەڵ ئیدراک و عەقڵا فەزڵەیە تەحسیلی نەحو و سەرف
کە بێدەستی مەحاڵە مەنعی حاتەم کا لە ئەخز و سەرف
سوراحی قەهقەهە ناکا قەدەح گەر زوو دڵی پڕ بێ
بەڵێ بێزەرفییە خەندە بە ئینسانێ کە نەیبێ زەرف
چ بێمەعنایە چوونە مەعرەکەی ئینسانی پڕمەعنا
کە شیعری ڕەبتی پێ ناکا لە ئەفلاتوون قبوولی حەرف
لە سافی ئاسماندا مانگی من مەئموولە خۆی دەرخا
زەمینی شامی هیجران ڕەش دەکا ڕەببی ببارێ بەرف
بە یادی سەروی نازی قامەتی جانانەیە «حەمدی»
لە سەفحەی عالەما وەستاوە تەنها میسلی حەرفی ئەلف
+ بڵاو کرایەوە لە 2022/6/3 ـدا کاتژمێر 23:14 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس