٤٤٧٣
✓ حەمدی (1876 - 1936)
دەکا یەغما بکا جانان لەگەڵ فەردی بەشەردا شەڕ
لە دڵ شەوق و لە دەم زەوق و لە مل تەوق و لە سەر ئەفسەر
بە نیوەپێکەنینێ زلفی لادا ڕوومەتی دەرخست
نە تەنگی ما دڵی غونچە، نە گوڵ ڕەنگ و نە عەنبەر بەر
لە ئەشکی گریە مەئیووسم زەمانی سۆزی ناڵینە
کە ئاو نابێ بە ئاگر بۆ دڵی ڕەق بێ وەکوو مەڕمەر
بەسەر کۆیی خەراباتا ئەگەر عەنقا بکا پەرواز
ملی نەشکێ دەبێ باڵی بڕێژێ با بە شەهپەڕ پەڕ
هەناسەی ئاگرینم پووشی وەک من هەر دەسووتێنێ
سرشکم گەر نەکا خاکم بە سەر ئەسباب و بوستەر تەڕ
ددانی ڕەونەقی داوە بە مرواری سەری کوڵمی
لە یاقووتی دەسێنێ خەرج بسووتێ میسلی ئەخگەر گەر
دەبێ ئەهلی موحیببەت دەربەدەر بن «حەمدی» تا وەختێ
ڕەقیب لەم تەختەنەردەی عالەما نەیبێ لە شەشدەر دەر
+ بڵاو کرایەوە لە 2022/4/29 ـدا کاتژمێر 23:13 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|