٤٤٢٨
✓ قانع (1898 - 1965)
گوڵ کە مەیلی دڵبەری بێ مشتەری پەیدا ئەکا
دڵ کە کەوتە عیشقبازی زاهدی ڕیسوا ئەکا
ماڵەکەم دارالجنونـە، خەستەخانەم بۆ ئەبەن
عیشق دەردێکە کە دووسەد سەر تەبیب شەیدا ئەکا
بمگرێ چەرخی زەمانە گەر لە خەم سەهوی زلە
بۆ مەتاعی بێبەها کەی مامەڵە و سەودا ئەکا
بۆیە عوریان ناگەڕێم دامێن ئەگەر پڕ بێ لە خوێن
ڕەنگی ئاڵ و واڵی لێوی دڵبەرم پەیدا ئەکا
ناوێرم هەرگیز خەیاڵی لێوی تۆ بگرم لە دڵ
چوون وتارت هێندە تاڵە دڵ تەواو ڕیسوا ئەکا
گەر تەماشای جێی دەمی تێغی برۆی خۆی کا لە دڵ
عاشقی ئەبرۆی ئەبێ هەر خۆبەخۆ هەیجا ئەکا
«قانعی» چۆن کەوتە فکری، دڵبەری کوشتی بە خەم
کوشتەیی یارە لە گۆڕا، دەردی دڵ ئینشا ئەکا
+ بڵاو کرایەوە لە 2022/1/15 ـدا کاتژمێر 22:5 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|