٤٣٩١
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم (1963)
- شیعر: تاهیر بەگی جاف (1878 - 1918)
ڕۆژی تەرەب و فەسڵی گوڵ و وەختی بەهارە
یاران گوڵەکەم کوا کە دەمی بۆس و کەنارە
گوڵزاری ئیرەم سوورەتی زیبای قەدی تۆیە
گۆشەی چەمەن و ڕوویی گوڵ و پایی چنارە
بەو زوڵف و موژەت مەمکوژە هەر دەم بە جەفایێ
جارێ لە تەنافم مەدە سەد جار لە قەنارە
تیری موژەکەت قاتڵە هەر دەم بە بەڵایێ
دایم لە دڵی خەستەدڵان پێچی چو مارە
سووتاو و بریندارم و سەودایی و مەستم
بەو پەرچەم و ئەگریجە و بەو چاوە خومارە
ئەو خاڵە لەسەر لێوتە جانا چییە فەرموو
جێی ماچی لەبی «تاهیر» ـە نیشانەیی پارە
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/10/25 ـدا کاتژمێر 20:40 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|