٤٣٨٧
✓ زێوەر (1875 - 1948)
ماهی ڕەبیعول ئەووەلە ماهی مەسەڕڕەتە
ماهی تلووعی کەوکەبی چەرخی فتووەتە
ماهی زهووری گەوهەری بەحری مەعاریفە
ماهی غورووبی کەوکەبی مەنحووسی وەحشەتە
ماهی هیدایەتە بەرەکەتڕێز و فەیزخێز
فەخری مووەححیدینە کە ماهی وەلادەتە
ماهی وەلادەتی شەهـ و سوڵتانەکان نییە
ماهی ویلادەتی شەهی ئیقلیمی حیکمەتە
ماهی برووزی مەقدەمی پاکی موحەممەدە
جەژنی مووەححیدینە نیشانەی سەعادەتە
ئەو ماهی ڕۆژوو نییە دەم حەبس ئەکا لە نان
ئەم مانگی نای و نۆش و مەهی عەیش و عوشرەتە
عوود و بوخوور و سەدریی و چەمپار واجبە
تەهلیل و زیکر و هەلهەلەیە زیکری ئوممەتە
یاڕەب قودوومی خێر و شەڕەف بێ لەبۆ هەموو
ڕەحمێ پەیا بکا ئەوی ئەربابی سەروەتە
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/10/17 ـدا کاتژمێر 23:30 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|