✓ کوردی (1809 - 1850)

شەماڵ! جارێ بڵێ بەو سیخمەئاڵەی دیدەمەخموورە
بە حوسنی عارزی خۆی حەیفە وا بێباک و مەغروورە

ئەمن بۆ فیرقەتی ئەو ڕۆژ و شەو دایم دەناڵێنم
لە دووری من، هەمیشە ئەو کە خۆشخەندان و مەسروورە

لە شادی دوورم و دوژمن، لەگەڵ غەم یار و دەمسازم
هەتا ئەو یارە دڵئازارە چاوبەخومارە لێم دوورە

بە عەکسی شەمسی ڕوخسارت لە بەرقی نیمتەنەی ئاڵت
دەسووتێ دەسری عابید، دەڵقی زاهید، سەتری مەستوورە

هوجوومی قول موژەی سەر دڵ نیگاهی سەنگی هیجرانی
دەڵێی هێرش لەسەر گاور دەکا تابووری مەنسوورە

کە سۆفاری موژەی خەم کرد و هێنای تا بەناگۆشی
موشەخخەس تیری موژگانی بە قەتڵی ئێمە مەئموورە

عەبەس ئیزهاری بێڕەحمی، نیگاهی زیللەتی عیشقە
کە ئەو دەستانە وەک دەستانی «کوردی» فاش و مەشهوورە

Kurdish_Poetry