٤٣٦٢
✓ دەنگی کوردی
- دەنگ: عەدنان کەریم (1963)
- شیعر: وەفایی (1844 - 1902)
مەڵێن بولبول مەناڵێنە کە وا گوڵ گوڵشەنی چۆڵ کرد
دڵ ئارامی نەما چ بکا کە ئارامی دڵان ڕۆیی
قیامەت بۆ دڵان هەستا کە چاوی مەستی وەرگێڕا
مەگەر ئازوردە بوو ساقی لە بەزمی مەیکەشان ڕۆیی
بە بێباکی دەمێکی هات و داغی کردم و ڕۆیی
دەبێ حاڵی چ بێ بولبول، بەهار زۆر پێ نەچوو ڕۆیی
سەحەر مەستانە هات بولبول بەشادی بۆ تەوافی گوڵ
کە دی باغ بێگوڵە، داغ بوو، بە سەد ئاھ و فوغان ڕۆیی
نیگار هات دایە خەندە کەوتە دنیا ئاھ و ناڵەی من
بەهار هات غونچە پشکووت دەنگی بولبول سووبەسوو ڕۆیی
فیراقم کرد لە پاش تۆ هیچ حەیاتم پێ نەما قوربان
حەیاتی من کە تۆی مەعلوومە نامێنم کە تۆ ڕۆیی
بە ناڵەی دڵ شیفام نایێ درێغ بۆ مەرهەمی جەرگم
لە زەنگی کارەوان چ بکەم دەلیلی کارەوان ڕۆیی
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/8/26 ـدا کاتژمێر 23:17 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|