٤٣٦٠
✓ شێرکۆ بێکەس (1940 - 2013)
هاوڕێکەم!
بۆت نووسیبووم
بە کێوەکانی شیعرەکەت
بڵێ، بۆ چی
پەستن... ئەگرین؟
بۆ نازانی
ئەی هاوڕێ؟!
ئەو کێوەی هەڵۆی تیا نەبوو
پێ ناکەنێ!
هاوڕێکەم!
ئەوەتا وا
سنوورەکان بوون بە گاسن
بەسەر کێڵگەی لەشی مندا
دێن و ئەچن
وەرە پشتم هەڵبەرەوە
چی ئەبینی
- چۆن نازانم!
نەخشەیەکی کوردستانی
ئەنجنئەنجن.
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/8/24 ـدا کاتژمێر 22:40 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|