✓ فایق بێکەس (1905 - 1948)

ئەو کەسەی فیعلەن بە بەرزی ناوی خۆی ئیزهار ئەکا
حورمەت و شوهرەت بە خۆی هەمڕاز و دۆست و یار ئەکا

هەچ کەسێ ویجدانی پاک و عیززەتی نەفسی ببێ
بۆ حەیاتی مەحوی شێوەی زیللەتی ئیدبار ئەکا

کەسبی حوسنی شوهرەتت بۆ ناکرێ تا سیرەتت
دائیمەن بۆ لەهوی دنیایی بەدڵ هاوار ئەکا

ئیستفادەت گەر ببێ بۆ عەهدی جینسی میللەتت
پەیکی بەختت حوڕڕییەت کارانە بۆ خۆی غار ئەکا

گەرچی سوڵتانی زەمین بی، بۆ بەشەر خێرت نەبێ
هەر کەسە بۆ نەفرەتت هەر دەم دەمی ئیحزار ئەکا

چاو لە کەس مەبڕە، بەبێ ئیش خۆت مەکە سەرفی زەمان
چونکە زیللەت وەختی بێکاریت بە تۆ خۆی یار ئەکا

ناوی کەس لای کەس بەبەدناوی مەهێنە سەد دەخیل
...

Kurdish_Poetry