٤٣٤٣
✓ ناری (1874 - 1943)
وەک ڕوودی بەری دووڕووەیە چەشمەیی چاوم
وەک سۆزی دڵی شێخە، کزەی جەرگی بڕاوم
مەشهووری هەموو عالەم و ئافاقە کە وا من
سەودازەدەیی عیشوەیی تورکانی ڕەزاوم
تورکێ کە بە زۆری نەزەر و ناز و گرێشمە
بردوویە قەتاری خیرەدی یەغمەکراوم
ئاهووڕەوشێ، غەمزەفرۆشێ، بەنەزاکەت
پرسی لە عەقیدە و ڕەوش و مەزهەب و ناوم
پێم وت: کە لە زومرەی خەدەمی عاشقی ڕووتم
بۆ میهری ڕوخت، مایل و موحتاجی هەتاوم
موحتاجی دەرم، تالبی دینار و درەم نیم
غەمبار و برینداری دڵی تازەبڕاوم
«ناری» لە دەری حەزرەتی مەحموودە تەمەننای
دەرمانی عیلاجی دڵەکەی تازەدزاوم
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/7/28 ـدا کاتژمێر 23:0 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|