٤٣٣٢
✓ مەولەوی (1806 - 1882)
ئازیز تەن وە نێش زامانت خەستەن
مەینەت پای ئامام وە زەنجیر بەستەن
خۆشەویست! لەشم هیلاکی ئێش و دەردی زەخمەکانتە. مانووبوون و سەختی و مەینەت، پێمی زنجیر کردووە و ڕێگای هاتنمی داخستووە.
قاسدێیچ واچوون پەی سەفەر خاسەن
ڕەوان ۆ تێزڕەو هەرس و هەناسەن
قاسد و نێردراوێک کە من بە باشی بزانم و خێرا بڕوات، فرمێسک و هەناسەی خۆمە.
هێز پای ڕەفت و ئاماشان نییەن
ئەو سەرچەمەش وشک، ئێد کۆتا بییەن
قاسدەکانم کە فرمێسک و هەناسەمن، هێز و توانایان نەماوە، سەرچاوەی دنکێکیان چاوەکانمە کە وشک بووە و فرمێسکی لێ نایەت. ئەوی تریشیان هەناسەمە و هێزی نییە کە بگاتە بەرۆ.
سا تۆ بۆ وەڕەغم بەخت بەرگەشتەم
جا گێر نە دیدەی وە هووناو ڕەشتەم
لەداخی بەختی ڕەشم کە نەمتوانی بێم بۆ لات و قاسدیشم نەبوو بینێرم، تۆ خۆت بێ و لە چاوانی پڕخوێنمدا جێ بگرە.
با ساتێچ ڕەقیب دووریت بکێشۆ
شەوێ وێنەی من وەی ڕۆوە نیشۆ
بە هاتنت با کورتیش بێت ڕەقیب ئەزانێت دەردی دووریت چۆنە و وەکوو من تامی ڕۆژی ڕەشی نەبوونت ئەچەشێت.