٤٢٦٥
✓ ویساڵی (1902 - 1973)
بێ عەتری گوڵت بولبولی دێوانە بڵێ چی
بێ شەمعی ڕوخت کۆششی پەروانە بڵێ چی
بێ زینەتی شمشادی قەد و قامەتی بەرزت
جیلوەیی حوسن و لەنجەیی جانانە بڵێ چی
بێ شوعلەیی خورشیدی خەت و گەردنی سافت
فانۆس و چرایی شاهانە بڵێ جی
تا چاوی خومارت سەبەبی ڕاحەتی دڵ بێت
ئاوازی نەی و نایی، لە مەیخانە بڵێ چی
بێ کۆششی سەیری حەرەمی کەعبەیی حوسنت
دەروێش و هەموو ساکنی بتخانە بڵێ چی
بۆ ماچی دەمی تۆیە دڵی عاشقی مسکین
وا خەستە و غەمگین و پەرێشانە، بڵێ چی
لەو فەسڵەوە دوورە لە گولستانی ویسالت
دڵ مات و مەلوول کەوتووە، بێجانە بڵێ چی
بێ جامی ویساڵی تۆ، زەمانێکە «ویساڵی»
مەجنوون و سەراسیمە و عوریانە بڵێ چی
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/4/4 ـدا کاتژمێر 23:10 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|