٤٢٥٩
✓ عەونی (1914 - 1992)
حوکمی فاشستی کەمالی تورکەکان
نەیتوانی قەومی کورد کا کەمئومید
لافی سەرداری لەژێر دارا دەبێ
هەر وەکوو دوکتۆر فووئاد و شێخ سەعید
پێشەوا قازی لەبن دارا گوتی
حوکمی زاڵم هەر زەوالی دێ ئەکید
عومری چل ڕۆژە سەگی هار کورد دەڵێ
مەحوە ئەنجامی هەموو تاغی و عەنید
ساڵێ جارێک جەژنی قوربانی هەیە
کورد هەموو ڕۆژێ ئەدا قوربانی عید
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/3/29 ـدا کاتژمێر 22:59 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|