✓ مارف ئاغایی (1966 - 1998)

ئێمە مەلین
بە قەفەسەوە هەڵدەفڕین

مرۆڤین و
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین

شاعیرین و
بە چەکەوە گوڵ دەنووسین

گوللە نەیهێشتووە چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ
ڕەنگە لە ئاگربەسێکدا بۆ نەواری دەنگی بولبولێک
گوێ هەڵخەین
دووکەڵ نەیهێشتووە گوڵ بۆن کەین
ڕەنگە بەناچاری، عەتر
بەسەر گوڵە نایلۆنییەکاندا بپژێنین

Kurdish_Poetry