٤٢١٤
✓ ئەخۆل (1911 - 1988)
بە دوو دیدەی حەسناتا ئەمن وێڵ و پەرێشانم
لە عەشقی زوڵفی قەترانت بەدائیم دیدەگریانم
بە شمشێری برۆکانت دڵم لەتلەت بووە ئاخر
کە دنیا دووشمنی من بێ بە هیچ جوزئێکی نازانم
خوا شمشێری خوێنڕێژی لە من لایەقی تۆ دیوە
وەرە قیمەی کە بەو قیرە دڵی پڕئێش و پڕژانم
بە یەک دەفعە لە دنیای ڕوون بەڕێم کە هەر وەکوو پووش بم
ئەگەر تۆ بمکوژی چونکە ڕەفیق حەشری شەهیدانم
چ مەدحێکت بکەم لایەق بە تۆ بێ من کە ساکن بم
بە ئیجراکردنی خەندەت غەریقی بەحری لەعلانم
ئەگەر خۆت لەتلەت و کوت کەی بە تۆ قەد ناکرێ مەدحی
ئەیا «ئەحمەد» کز و کوێری بە لاڵیشت کە نازانم
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/2/19 ـدا کاتژمێر 21:39 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|