٤١٧٧
✓ تاهیر بەگی جاف (1878 - 1918)
موقەددەر گەر نەبێ ئاخر لە میهری مەهڕوخانم چی
لە ناڵەناڵی نیوەی شەو لە ئاهی بەربەیانم چی
نیشانەی ئیفتیخاری من لە سینەم داخی هیجرانە
بڕۆ ئەی ناسحی موشفیق لە ڕوتبە و یا نیشانم چی
غەرەز وا بوو موقابیل کەم لەگەڵ گوڵ ڕەنگی ڕوخسارت
وەگەر نەیبێ قەدی سەروت لە سەیری گوڵستانم چی
من کە میحرابی ئەبرۆی تۆ مەقامی سوجدەگاهم بێ
ئیتر وەک زاهیدی خودبین لە مەوعیدی جینانم چی
شەوم وەک ڕۆژی ڕووناکە لە شوعلەی ڕوومەتی ئاڵت
بەڵێ یەکبارە با ون بێ، لە ماهی ئاسمانم چی
بە نەیڕەنگی فەلەک جانا لە دڵما دەرنەچوو میهرت
کە من یەکڕەنگ و یەکنەوعم لە تەبدیلی زەمانم چی
بە من قەت نادرێ تەفسیری ئایاتی سەری کوڵمت
گرانە «تاهیرا» بۆ من لە تەعریف و بەیانم چی
Kurdish_Poetry
+ بڵاو کرایەوە لە 2021/1/18 ـدا کاتژمێر 23:13 بەدەستی مانگەشەوی زرێبار
|
ڤەژینبوکس